ناس كورد_
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند قیستی پاره‌ی كاره‌با تا 12 قیست به‌رده‌وام ده‌بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پشتكێو نه‌جم، لێپرسراوی كاروباری وزه له به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرای لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە دەڵێت داهاتی كاره‌با ئه‌م ساڵ تا كۆتایی مانگی هه‌شت، به به‌رامبه‌ر به هه‌مان ماوه‌ی رابردوو زیادیكردوه و پشكی (قیست)ی قه‌رزی كاره‌باش تا 12 پشك به‌رده‌وامه.
هەروەها دەڵێت: وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ هاوڵاتیان و هاوبه‌شانی كاره‌با، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت پاره‌ی كاره‌با یان قه‌رزی كاره‌با بدات بۆی ده‌كرێت به 12 پشك (قیست).
لێپرسراوی به‌شی كاروباری وزه رونیكردوه كه به‌شێك له كارگه گه‌وره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی پاره‌یان داوه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی مامه‌ڵه‌كانیان بڕی پاره‌كانیان بۆ ناو داهاتی ئه‌و هه‌شت مانگه نه‌هاتوه‌و له داهاتی مانگه‌كانی دوای هه‌شت ده‌رده‌كه‌ێت.