گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایی 9 ملیار دینار

كاندیدێك موچەی 40 ساڵی پەرلەمانتاریی داوە بەكڕینی كارتی دەنگدان

2021.09.22 - 12:48
App store icon Play store icon Play store icon
كاندیدێك موچەی 40 ساڵی پەرلەمانتاریی داوە بەكڕینی كارتی دەنگدان

ناس كورد_

كانیدێكی هەڵبژاردن لە شاری موسڵ بایی موچەی 10 خولی تەواوی پەرلەمان پارەی داوە بەكڕینی 22 هەزاری كارتی دەنگدان كە نزیكەی نۆ ملیار دیناری عێراقییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتێكی ئەلمەدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی ئەیلولی 2021) ئەو كاندیدەی نەینەوا 22 هەزار كارتی دەنگدانی كڕیوە هەریەك بە 300 دۆلار بە دوو قیست كە یەكەمیان لە ئێستا و ئەویتر لەپاش كۆتاییهاتنی دەنگدان.

 

هەر بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامە عێراقییەكە، لە نەینەوا پارەی كارتی دەنگدان بە دوو قیستە كە پێش و پاشی هەڵبژاردن دەدرێت، هۆكاری ئەمەش بۆ سەختی ركابەرییەكان دەگەڕێتەوە كە 200 قەوارە و لیست و 400 كاندید لە 8 بازنەی هەڵبژاردن بۆ پڕكردنەوەی 43 كورسی پارێزگاكە ڕكابەری دەكەن. 

 

زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەو كاندیدەی كارتەكانی كڕیوە پەرلەمانتاری پێشووە و 6 ملیۆن دۆلاری پێداوە (نزیكەی 9 ملیار دینار) بە نرخی 300 دۆلار بۆ هەر كارتێكی دەنگدان.

 

بەگوێرەی حساباتی رۆژنامەكە موچەی پەرلەمانتار بەبێ پاسەوان 7 ملیۆن دینارە، خولی پەرلەمانیش 4 ساڵە، ئەگەر ئەو پارەیەش ئەژمار بكرێت ئەو پەرلەمانتارە بۆ كڕینی كارت تەرخانی كردووە دەكاتە پارەی 10 خولی تەواو.

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەلمەدا كاندیدێكی تری شیعە كە لە حەشدی نەینەوایە چەكدارەكانی ناچاركردووە هەریەك 5 كارتی دەنگدان كۆبكەنەوە.

 

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رۆژی سێ شەممە دوورخستنەوەی دوو كاندیدی راگەیاند بەهۆی كڕینی كارتی دەنگدان لەگەڵ تۆماركردنی 100 سەرپێچی بانگەشە.

 

كۆمسیۆن هەڕەشەی پەنابردن بۆ دادگا دەكات لەحاڵەتی دەركەوتنی هەوڵی تەزویر و فرۆشتنی كارتی دەنگدان.