گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش گۆڕانكارییە وەزارییەكە

هەڕەشەیەك لە شیعەی ئەفغانستانەوە دژی تالیبان

2021.09.22 - 12:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەڕەشەیەك لە شیعەی ئەفغانستانەوە دژی تالیبان

ناس كورد_

محەمەد كەریم خەلیلی جێگری پێشووی سەرۆكی ئەفغانستان و سەرۆكی كەمایەتی هەزار ڕایگەیاند پەنا دەبەنە بەر ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەگەڵ تالیبان ئەگەر گفتەكانی نەباتە سەرو رێگر نەبێت لە تاكڕەوی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەلیلی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "تاس"ی ڕوسی كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی ئەیلولی 2021) دەڵێت حكومەتی ئێستای ئەفغانستان لە سایەی تالیباندا هاوسەنگ و گشتگیر نییە و ئەمەش بۆ پێكهاتەكانی تری وڵات جێگای قبوڵكردن نییە بەهیچ جۆرێك لەوانەش تاجیك و ئۆزبەك كە لەگەڵ هەزارە دەگەڕێنەوە بۆ جەنگ لە دژی تالیبان.

 

پێكهاتەی هەزارە دەوروبەری 10% دانیشتوانی ئەفغانستان پێكدەهێنن و شوێنكەوتەی ئایزانی شیعەن و لە ناوچەی جیاجیای وڵاتدا بڵاون، لە ساڵانی 1996_2001 دژی تالیبان چوونەتە شەڕو پێكدادان، بەڵام لەپاش 15ی ئابی 2021 كە تالیبان كۆنترۆڵی كابولی كرد چاوەڕوانییان هەڵبژاردووە. 

 

پێشتر وەها بڵاوكرایەوە كە تالیبان هەوڵی گواستنەوەی شیعەكانی ئەفغان دەدات بۆ عێراق، بەڵام وتەبێژی مەكتەب سیاسی تالیبان محەمەد نەعیم، ڕەتیكردەوە بەنیازبن شیعەی هەزارەی ئەفغانستان رەوانەی رۆژئاوای عێراق بكەن و جەختیكردەوە "بیرۆكەیەكی سەیرە و لەوەش سەیرتر ئەوەیە بانگەشەی بۆ دەكات".