گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دووەم سەرناگرێت

راپۆرتێكی ئەمەریكی: پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق لە دوو سیناریۆ دەرناچێت

2021.09.22 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێكی ئەمەریكی: پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق لە دوو سیناریۆ دەرناچێت

ناس كورد_

ڕاپۆرتێكی ئەمەریكی پێشبینی ئەوە دەكات هیچ هێزو لایەنێك لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا 60 كورسی زیاتر نەبات و پێكهێنانی حكومەتی ئایندەش پێویستی بە حەوت لایەن دەبێت بۆ ئەوەی ژمارەی كورسی پێویست پاڵپشتی هەبێت لەناو پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

راپۆرتەكە كە ماڵپەڕی "War On the Rocks" بڵاوی كردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (22ی ئەیلولی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی عێراق خێرا نابێت و سەرجەم سیناریۆكان كۆكن لەسەر ئەوەی گرفت و لەمپەری زۆری لەبەردەمدایە لەوانەش چۆنییەتی كۆكردنەوەی دەنگی زۆرینەی ناو پەرلەمان و ئەگەری بەرەنگاربوونەوەی خۆپیشاندان.

 

راپۆرتەكە پێشبینی ئەوە دەكات سەدرییەكان یەكەم بن لە هەڵبژاردن، بەڵام ڕوبەڕووی ڤیتۆی هاوپەیمانی فەتح دەبنەوە كە هێزەكانی حەشدی شەعبین و ڕكابەری سەدرییەكانن، جگە لەوەش سەدرییەكان پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هێزە چەپ و خۆپیشاندەرەكان تێكچووە و وەك جاران ناتوانن پشتیان پێ ببەستن.

 

ماڵپەڕە ئەمەریكییەكە باس لەوەش دەكات هاوپەیمانی فەتح كورسی زۆر بەدەست دەهێنن، بەڵام گرفتی ئەوەیان دەبێت رەزامەندی دەرەكی و ناوخۆیی لەسەر حكومەت بەدەستبهێنن و باڵانس لەنێوان وەلائییە ئێرانییەكانی هاوپەیمانییەكە و خەڵكە پراگماتییەكەیان ڕابگرن.

 

راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات حەكیم و عەلاوی لەناەڕاستی راستڕەو و چاكسازیخوازەكان وەستاون و هەرلایەنە چاوەڕوانی ئەوەیان لێ دەكەن پاڵپشتی ئەوان بن یان لێیان تێكنەدەن، ئەمەش وا دەكات سەرۆك وەزیران لە دەرەوەی هێزە باوە ناسراوەكان بێت وەك ئەوەی لەگەڵ مستەفا كازمی ڕوویدا كە باكگراوەندی پڕ لە كێشەی نەبوو لەسەر هیچ لایەنێكیش بە زەقی ئەژمار نەبوو. 

 

بە بۆچوونی ماڵپەڕە ئەمەریكییەكە حكومەتی تەوافوقی و ئیئتیلافی لەنێوان هاوپەیمانی و هێزە سەرەكییە گەورەكان ڕێتێچووترین ئەگەرە بۆ قۆناغی داهاتوو  ئەمەش هاوتای دۆخی ئێستای سیاسی و رەنگدانەوەیەتی.

 

راپۆرتەكە بەدووری نازانێت پاش ماوەیەك لە پێكهێنانی حكومەت خۆپیشاندان بگەڕێتەوە چونكە پەرلەمانی داهاتوو هەر هەمان شێوەی ئەوەی ئێستا دەبێت و حكومەتیش پێی ناكرێت كار لەسەر چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشە گەورەكان بكات.

 

لە كۆتاییدا راپۆرتەكە ئەوە دەخاتەڕوو سیناریۆی دووەم بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو ئەوەیە ژمارەیەك هێزی سەرەكی پێكەوە بە بەرنامەیەكی ڕوون حكومەت دروست بكەن لە شیعەو سوننە و كوردەكان لەگەڵ هەندێك لە خۆپیشاندەران، ئەم حكومەتەش كاربكات لەسەر سنورداركردنی دەستوەردانی دەرەكی و ئێرانی، بەڵام لەبەر ئەوەی كەس ئامادە نییە دەستبەرداری دەسكەوتی حكومەت ببێت ئەم سیناریۆیە ئەگەری سەركەوتنی نییە، ئەوكاتەش خەڵك دەگەنە قەناعەت كە خۆپیشاندان چارەسەرە.