گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووداوێکی سەیر

چیرۆکی ئەو ئەندازیاری دەنگەی فەرمانی ’’کودەتاچییەکانی سودانی’’ ڕەتکردەوە

2021.09.22 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی ئەو ئەندازیاری دەنگەی فەرمانی ’’کودەتاچییەکانی سودانی’’ ڕەتکردەوە

ناس کورد-

چەند کاتژمێرێک دوای شکستهێنانی هەوڵی کودەتاکەى بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممەی سودان، میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتە پڕ بوون لە وێنە و ناوی عەلی عومەر شەهیر کە ناسراوە بە "حەبۆ"، ئەو ئەندازیارێکی دەنگە لە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵات.. کەواتە چیرۆکەکەى چییە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی کودەتاکە لە کاتژمێرەکانی بەیانی سێشەممە (21ی ئەیلولی 2021)، حەبۆ سەرقاڵی ئیش و کارەکانی خۆی بوو لە ستۆدیۆی تەلەفزیۆنی میللی وڵات، بەڵام توشی شۆک بوو کاتێک سێ ئەفسەری خۆیان کرد بە ستۆدیۆکەدا و پێیان ڕاگەیاند کە سوپا دەستی بەسەر تەواوی شوێنە سەربازییەکاندا گرتووە و داوایان لێ کرد لەجیاتی موزیکی ئاسایی ڕۆژانە و بەیانیان، موزیکی سەربازی پەخش بکات وەک ئامادەکارییەک بۆ خوێندنەوەى بەیاننامەى یەکەمی کودەتاکە، بەڵام حەبۆ ڕەتی کردەوە ئەو کارە بکات هەتاوەکو نوسراوێکی فەرمی بۆ نەهێنن لە سەرۆکى بەشەکەیەوە.

 

بەپێی گێرانەوەى میدیا سودانییەکان، حەبۆ بەختی هەبووە چونکە دوای چەند خولەکێک سێ ئەفسەرەکە فەرمانیان پێ کراوە تەلەفزیۆن بەجێبهێڵن وەک ئاماژەیەک بە شکستی کودەتاکە.

 

حەبۆ لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی "سکای نیوزی عەرەبی" دەڵێت، "فەرمانەکانی ئەو سێ ئەفسەرەم بۆیە ڕەتکردەوە چونکە هیچ ئاگادارکردنەوە یان نوسراوێکی پێشوەختەم پێنەگەیشتبوو لە بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی ڕاگەیاندن و تەلەفزیۆن" و باسی لەوەشکرد کە "زۆر بە جوانی پێم وتن کە ناتوانم ئەو کارە بکەم هەتاوەکو فەرمانێکم لە بەڕێوەبەرەکەمەوە پێنەگات."

 

هەڵسوکەوتی نامۆ!

حەبۆ جەختی کردووەتەوە کە ئەو ئەفسەرانەی هاتوونەتە ناو ستۆدیۆکە بە پێچەوانەی پێشبینییەکانەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردووە و دەڵێت، "زۆر سەیر بوو، زۆر بە جوانی و نەرمی قسەیان لەگەڵ کردم، نە هەڕەشەیان کرد نە ناچاریان کردم فەرمانەکانیان جێبەجێ بکەم."

 

حەبۆ پێی وایە قەزاو قەدەریش ڕۆڵی هەبوو و دەڵێت، "لەکاتێکدا سور بووم لەسەر قسەکانی خۆم، یەکێک لە ئەفسەرەکان تەلەفۆنی بۆ هات و فەرمانی پێکرا بیناکە چۆڵ بکەن، نازانم چی ڕوویدا لەو کاتەدا."

 

گومان لە گێڕانەوەکە
بەڵام هەندێک لە چالاکان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گومان لە گێڕانەوەکانی حەبۆ دەکەن و پرسیار دەکەن کە ئاخۆ چۆن گروپێکی چەکدار دەتوانن بچنە ناو بیانی تەلەفزیۆن بەڵام نەتوانن بەیاننامەیەک بخوێننەوە.

High officers suspected: attempted coup in Sudan fails - News, breaking  headlines and videos

سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممە میدیاکانی سودان هەوڵێکی کودەیان لەو وڵاتە ڕاگەیاند، بەڵام هەوڵەکە بە شکست کۆتایی هاتوو و بەرپرسانی وڵاتەکەش داوا لە خەڵک دەکەن ڕێگە لەو هەوڵە بگرن.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئەلسودانی"، گروپێک هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا و کۆنتڕۆڵکردنی دامەزراوە حکومییەکانی داوە، بەڵام دواتر میدیای فەرمیی سودان دەستگیرکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە بەشداربوون لە هەوڵی کودەتاکەی و و تی، لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپێکردووە.