ناس كورد_
ژمارەیەك زانای ئەمەریكی سەرقاڵی بەرهەمهێانی جۆرێك لە ڤاكسینی دژە كۆرۆنان كە لەو ڕووەكانە دروست دەكرێت پێكهاتەكانیان هەمان پێكهاتەی ئەو ڤاكسینانەیە كە كار لەسەر دی ئێن ئەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات لە شێوەی ڤایزەر و مۆدێرنا، بەتەمان ڤاكسینەكەش وەهابێت لەگەڵ زەڵاتەدا بخورێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمەریكی لە راپۆرتێكیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی ئەیلولی 2021) بڵاویكردەوە: زاناكان لە زانكۆی كالیفۆڕنیا ریفریساید كاردەكەن و باس لەوە دەكەن ئەگەر كارەكەیان سەركەوتن بەدەست بهێنێت ئەوە خەڵك دەتوانن ڤاكسینی دژە كۆرۆنا تێكەڵ بە زەڵاتە بكەن لەبری ئەوەی بە دەرزی وەریبگرن. هەروەها ئاماژەیان بەوەش كردووە مادە كیمیاییەكانی ناو ڕووەك دەتوانێت لەپلەی گەرمای ژووردا بژی بەپێچەوانەی ڤایزەر و مۆدێرنا كە پلەی زۆر نزمی گەرمی و بەفرگەی تایبەتیان دەوێت.
بەگوێرەی راپۆرتەكە زاناكان 500 هەزار دۆلاریان لە دەزگای زانستیی ئەمەریكاوە وەرگرتووە بۆ تاقیكردنەوەكانیان و زیاتریش كار لەسەر ڕووەكەكانی سپێناخ و كاهوو دەكەن كە پێكهاتەكانی دی ئێن ئەی كۆرۆنای تێدایە.
بەگوێرەی دوا ئامارە فەرمییەكان ژمارەی ئەو كەسانەی تائێستا ڤاكسینیان وەرگرتووە لە جیهان ملیارێك و 936 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.