کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سنوری ده‌ڤه‌ری برادۆست به‌سه‌دان دۆنم زەوی و پووش و پاوەن و دارستان سووتاوە و زیانێكی زۆر به كه‌رتی كشتوكاڵی ده‌ڤه‌ره‌كه گه‌یشتووه. . جه‌لال عوزێر، موختاری گوندی خەلیفان به ناس كوردی ڕاگه‌یاند، بەھۆی بۆردومان و تۆپبارانی سوپای تورکیا ناتوانین ئیش و کاری رۆژانەی خۆمان ئەنجامبدەین بەتایبەتی له‌بواری کشتوکاڵ و خه‌ڵكی گونده‌كه ژیان و بژێوییان له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵه. . وتیشی، به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه ترسی ئاوارەبوون لەسەر 20 گوندی دیکەی سنورەکەیان ھەیە. . به‌وته‌ی موختاری گوندی خەلیفان، لە رابردووش‌دا 115 گوند و ئاوایی بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزی و نا ئارامی ناوچە سنوریەکان چۆڵکران و ئاوارەبوون. . روونیشیكرده‌وه، سوپای تورکیا 100 مەتر لە گوندی ئه‌وانه‌وه دوورە، بەھۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا چەندین جار زیانمان پێگەیشتووە. . جه‌لال عوزێر، هۆشداری ئه‌وه‌یدا كه ئەگەر چیتر ئەو شەڕە بەردەوام بێت ئه‌وان ئاوارە دەبن و چیتر ناتوانن لە نێوان شەڕو ئاڵۆزی ژیان بگوزەرێنن.