ناس كورد-
سەرۆكی سلڤادۆر كە بەرەچەڵەك عەرەبە لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر نازناوەكەی كردە دیكتاتۆر و دواتر گۆڕی بۆ "باشترین دیكتاتۆر لە دنیا"، ئەمەش لەوەڵامی ئەو خۆپیشاندانانەی كە لە دژی سیاسەتەكانی بەڕێوەدەچن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەجیب ئەبو كیلە، سەرۆكی وڵاتی سلڤادۆر لە ئەمەریكای لاتینی پێناسەی هەژماری تایبەت و فەرمی خۆی گۆڕی بۆ دیكتاتۆر لەوەڵامی خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەی.
راپۆرتێكی واشنتۆن پۆست كە "ناس كورد" بینیویەتی (21ی ئەیلولی 2021) باس لەوە دەكات هیچ ئاماژەیەك بەردەست نییە هەژمارەكە هاك كرابێت، ئۆفیسی ئەبوكیلەش وەڵامی پەیوەندییەكان نادەنەوە تا لەوبارەیەوە قسە بكەن.
لەپاش دیكتاتۆر هەژمارەكە نازناوی "باشترین دیكتاتۆر لەجیهان" ی زیاد كرد بۆ ئەبوكیلە كە بەڕەچەڵەك فەلەستینییە و ئێستا لەلایەن ناڕازییەكانی سلڤادۆرەوە سەرۆكایەتییەكەی دووچاری ڕەخنەی زۆر بووەتەوە.
ئەبو كیلە زۆر حەزی لەدراوی ژمارەییە و یەكەم وڵاتە لە جیهان دان بنێت بە بتكۆین، بەوەش تۆمەتبار دەكرێت كە دەسەڵاتی دادوەری بەرتەسك دەكاتەوە و بەزۆر هەوڵی خۆسەپاندن و دەرچوونەوە دەدات بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتی.