گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دادوەرێک لەسلێمانى: ژن هەیە لەسەر زیادەڕۆیی مێردەکەی دەستگیرکراوە 

2021.09.21 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
دادوەرێک لەسلێمانى: ژن هەیە لەسەر زیادەڕۆیی مێردەکەی دەستگیرکراوە 

ناس کورد-

 

دادوەرێکى پێشوو رایگەیاند، فەرماندراوە تا دواى هەڵبژاردن "چاوپۆشى" لە دروستکردنى خانوى زیادەڕۆ بکرێت، لەکاتێکدا دادوەر ھەیە ژنی بۆ ماوەی سێ مانگ زیندانی کردوە لەبەر ئەوەی مێردەکەی دوو ژوری تەجاوزی دروستکردوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاکم شێخ لەتیف دادوەرى پێشوو لە دادگاى سلێمانى کە ساڵى 2018 دەستى لەکارى دادوەرى کێشایەوە لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ سێشەممە نوسیویەتى "بەگوێرەی زانیارییە باوەڕ پێکراوەکانم فەرماندراوە بەشەفەھی کە چاوپۆشی بکەن لەدروست کردنی خانوی زیادەڕەوی لە گوندەکانی دەورو بەری شار تا دوای ھەڵبژاردن".

 

دەشڵێت "دادوەر ھەیە ژنی بۆ ماوەی سێ مانگ زیندانی کردوە لەبەر ئەوەی مێردەکەی دوو ژوری تەجاوزی دروستکردووە".

 

رۆژى 19ى ئەیلولى 2021 شەش یاسا و رێنمایی لە هەرێمى کوردستان چونە بوارى جێبەجێکردنەوە، لەناویاندا ھەمواری یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لەسنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە، ئەوەش دواى بڵاوکردنەوەیان لەرۆژنامەى فەرمى وەقائیع.