گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاریی دەدات

کەسێک بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە کەسنەزان دۆزرایەوە

2021.09.21 - 17:05
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە کەسنەزان دۆزرایەوە

ناس کورد-

بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی کەسنەزان لە هەولێر کەسێک بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە، پۆلیسیش دەڵێت کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (21ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، ئەمڕۆ کاتژمێر 4ی بەرەبەیان لە ناحیەی کەسنەزان ڕووداوێکی کوشتن ڕوویدا، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ئالان ئەحمەد عەبدوڵا) لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی."

 

دەشڵێت، "تیمەکانی پۆلیس دوای وەرگرتنی زانیاری توانرا بکەری سەرەکی تاوانەکە بەناوی (خ. ص. ح.) دەستگیر بکرێ، هەروەها سێ کەسی تریش بەناوەکانی (د.خ.ص) و (م. هـ. م.) و (هـ. ن. ع.) دەستگیر کران کە بەشدار بوونە لەم تاوانە".

 

پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکردووە، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتباران بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان."