گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەکارهێنانى چەک’’

لاهور جەنگى: دوو رێگە هەیە بۆ چارەسەرى کێشەکانى یەکێتى

2021.09.21 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور جەنگى: دوو رێگە هەیە بۆ چارەسەرى کێشەکانى یەکێتى

ناس کورد-

 

لاهور شێخ جەنگى رایگەیاند، کێشەکانى یەکێتى یان دەبێت لەرێگەى حزبەوە یان دادگاوە یەکلایی بکرێنەوە و بەکارهێنانى چەک جێگەى قبوڵکردن نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگى لەوتەیەکدا بۆ لایەنگرانى لەماڵەکەى خۆى لە سلێمانى وتى "ئەگەر کێشەکان حزبین دەبێت لەرێگەى ئەنجومەنى سەرکردایەتییەوە یەکلایی بکرێنەوە".

 

وتیشى "ئەگەریش کێشەکە یاساییە و شتێک روویداوە و نەدەبوو رووبدات، ئەوە دەبێت لەڕێگەى دادگاوە یەکلایی بکرێتەوە".

 

لاهور شێخ جەنگى جەختیکردەوە رێگەى تر قابیلى قبوڵ نییە کە "هێزى چەکدار بەرانبەر براکەى خۆت بەکاربهێنیت".