ناس كورد-
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، بەهیوان كۆتا هەفتەی مانگی داهاتوو یان سەرەتای مانگی تشرینی دووەم (11) ساڵی نوێی خوێندن دەستپێ بكلتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان زیاتر لە 10 ملیۆن قوتابی و خوێندكار لە عێراقدا هەن و ساڵی پار (2020_ 2021) هەفتانە یەك رۆژ دەوامی ناوپۆل لە قوتابخانەكاندا كراوە بەهۆی رێكارەكانی خۆ پارێزی لە پەتای كۆرۆنا خوێندن بە ئۆن لاین بووە.
هەروەها ساڵی پێش ئەوەش بەهۆی كەرەنتینەوە دەوامی پێویست نەكراوە، ئەمەش نیگەرانییەكی زۆری لەسەر ئاستی خوێندن و تێگەیشتنی فێرخوازان بەتایبەت قۆناغی بنەڕەتی دروستكردووە.