گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فاتیمە قسەی نوێ دەکات

فاتیمە: براژنەکەم تێزابی کرد بە ڕووخسارمدا و هاوسەرەکەشم لێم جیابووەوە

2021.09.21 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
فاتیمە: براژنەکەم تێزابی کرد بە ڕووخسارمدا و هاوسەرەکەشم لێم جیابووەوە

ناس کورد-

فاتمە عەتایی ئەو کچە گەنجەی پێنج ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن براژنەکەیەوە ڕووخساری بە تێزاب سوتێنرا، ئەگەرچی برینەکەی چاکبووەتەوە، بەڵام ڕووخساری بەتەواوی شێواوە و هەر بەهۆی ئەوەشەوە هاوسەرەکەشی لێی جیابووەوە، ئێستاش کە دەنگۆی ئەگەری ئازادکردنی براژنەکەی بیستووە، هێندەیتر ئازار دەچێژێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چیرۆکی ڕووداوەکە 

 

ڕۆژێکی مانگی ئەیلولی ساڵی 2016 لە تارانی پایتەختی ئێران، فاتمە لە ماڵی براکەی دەبێت، کاتێک براکەی دەچێتەسەر کار، تەنها خۆی و براژنی لە ماڵەوە دەبن، لە پڕ جامێک تێزاب دەڕژێت بە ڕوخساری فاتمەدا و ڕووخساری بەتەواوی دەسوتێت. 

 

لە دوای ڕووداوەکە، فاتمە دەڵێت، "لە ماڵی براکەم خەوتبووم، ئەو چووبووە سەر کار، لە پڕ کەسێکم بینی بەسەرمەوە کە جلوبەرگی براکەمی لەبەردابوو، بەڵام براژنم بوو جلەکانی ئەوی لەبەر کردبوو، ئەو تێزابەکەی کرد بە دەموچاومدا." 

 

ماجرای اسیدپاشی هولناک عروس روی خواهرشوهر در تهران/ عکس

 

"ماوەیەکی زۆر بوو براژنم ئیرەیی پێدەبردم، بەتایبەت دوای ئەوەی هاوسەرگیریم کرد و لەگەڵ هاوسەرەکەم دڵخۆش بووین و دیاری بۆ دەکڕیم، براژنم زۆر ئیرەیی پێدەبردم، ئەو تەنانەت ئیرەیی بە نێوان من و براکەشم دەبرد، تا وای لێهات بەوشێوەی لێکردم و ژیانی شێواندم." 

 

هەرچەندە لە دادگا براژنەکەی فاتمە، تۆمەتەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە کەسێکی بینیوە لە ژوورەوە وای لە فاتمە کردووە و هەڵهاتووە، بەڵام بەهۆی بەڵگە بەردەستەکانی وەک دۆزینەوەی تێزابەکە و دەستکێش و پاشماوەکان لە حەمامی ماڵەکەدا، دادگا تاوانەکەی بەسەر براژنەکەی فاتمەدا ساغ کردەوە و سزای ساڵ زیندانی و قەرەبووکردنەوەی یەک ملیار و 200 ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپاند، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئەو هیچ کات دانی بە تاوەنەکەدا نەنا. 

 

 

 

"بەهۆی شێواوی ڕووخسارم هاوسەرەکەشم لێم جیابووەوە"

 

resized_797466_754.jpg

 

ئێستا و پاش پێنج ساڵ لە ڕووداوەکە، براژنەکەی فاتمە دۆسییەکەی ڕەوانەی داواکاری گشتیی تاوانەکانی تاران کردووە و داوای کردووە، بە کەفالەت ئازاد بکرێت، ئەوەش برینەکانی فاتمەی نوێ کردووەتەوە. 

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "هەمشەهری ئۆنڵاین"، دوێنێ دووشەممە 21ی ئەیلولی 2021، فاتمە گەیشتووەتە داواکاری گشتیی تاوانەکانی تاران و ناڕەزایی دەربڕی لەوەی کە براژنەکەی ئازاد بکرێت. 

 

فاتیمە ئاماژەی بەوەکردووە، "من و بوکەکەمان هیچ کێشەیەکمان نەبوو، من هیچ خراپەیەکم بۆ ئەو نەبوو، بەڵام ئەو ئیرەیی بە من دەبرد و ئاوای لێکردم، من پێنج ساڵە ژیانم نەماوە، جگە لەوەی ڕوخسارم شێواوە و چاوێکم لەدەستداوە، لەدوای ڕووداوەکە هاوسەرەکەشم وازی لێهێنام و لێم جیابووەوە." 

 

"لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا زیاتر لە 30 نەشتەرگەریم کردووە و 50 ملیۆن تمەن زیاتری تێچووە هێشتا ڕووخساریشم چاک نەبووەتەوە، هیچ کەسیش هاوکاری نەکردووم، لە بارودۆخێکی جەستەیی و دەروونی زۆر خراپدا بووم، بەڵام هیچ کەس لەو بارودۆخە تێنەگەیشتووە کە منی تێدابووم." فاتیمە وادەڵێت.



فاتیمە جەختیشیکردووەتەوە، "کاتێک بیستم براژنەکەم ئازاد دەبێت، زۆر توڕە بووم، ئەو هیچ کات دانی بەو تاوانە گەورەیەدا نەنا کە بەرامبەرم ئەنجامیدا، ئێستاش داوای من لە دادگا ئەوەیە ڕێگەنەدەن بەرامبەر بە کەفالەت ئازاد بکرێت و ئەو نابێت بگەڕێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگە و دەبێت لە زینداندا بێت." 

 

آخرین خبر | عروس حسود روي نوعروس اسيد پاشيد!

resized_797473_769.jpg