گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر هەڕەشەكانی ئێران بۆ هەرێم سوپای عێراق ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

2021.09.21 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر هەڕەشەكانی ئێران بۆ هەرێم سوپای عێراق ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

ناس كورد_

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای عێراق سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت لەو "لێدوانە بێ پاساوانەی" سەرۆك ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران داویەتی لەبارەی هەبوونی چالاكی دژە ئێران لەناو خاكی عێراقەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راگەیەنراوەكە كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە (21ی ئەیلولی 2021) دەڵێت: پەیوەندی دوو قۆڵی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر هەماهەنگی بنەڕەتە و پەرەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە لەسەرجەم بوارەكان بەتایبەت ئاسایش و سەربازی، "لەسەر ئەم بنەمایەش سەرسوڕمانی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو لێدوانە بێ پاساوانەی بەمدواییانە دراونەتە پاڵ سەرۆكایەتی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران لیوا محەمەد حسێن باقری لەبارەی هەبوونی چالاكی دژە ئێران لەخاكی عێراقەوە". 

 

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای عێراق بەتوندی بەكارهێنانی خاكەكەی بۆ دوژایەتی دراوسێكانی رەت دەكاتەوە و پێداگری دەكات لەسەر پێویستی پاراستنی "زمانی برایانە و هاوكاری لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان".

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ئێران هۆشداری بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەدات