ناس کورد-
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك هه‌واڵی چەند میدیایەک لەبارەى وازهێنانی لە پارتی ڕەت دەکاتەوە، هاوکات پشتگیری خۆی بۆ كاندیدانی پارتی له سنووری چه‌مچه‌ماڵ و پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەى (21ی ئەیلولی 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتی دەڵێت، "ژماره‌یه‌ك میدیا هه‌واڵی بێ بنه‌مایان له باره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه هیچیان ڕاست نین و دوورن له ڕاستییه‌وه، به‌تایبه‌تیش گوایه پشتگیری كاندیدانی پارتی ناكات."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "من له سه‌ره‌تاوه تاكو ئێستاش پشتگیری خۆم بۆ كاندیدانی پارتی له سنووره‌كه ده‌ربڕیوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین، هه‌ر شتێكیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بڵاوبووبێته‌وه، له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌واڵی ساخته و هه‌ڵبه‌ستراوه و هیچ راستییه‌كی تێدا نییه".
شەوی ڕابردوو چەند میدیایەکی فەرمی یەکێتی ڕایانگەیاند، عەبدوڵای کوێخا موبارەک وتوویەتی کە پشتگیری لە کاندیدانی پارتی لە سلێمانی ناکات "چونکە ئەو حزبە بەڵێنەکانی نەبردووەتەسەر."