ناس کورد-
دەزگای دژەتیرۆری هەرێم (سلێمانی) دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی ڕاگەیاند کە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا لە ڕۆژی عەرەفەدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری هەرێم (سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "تیرۆرستێکمان دەستگیرکردووە کە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا لە مانگی ڕەمەزان و لە ڕۆژی عەرەفەدا لە ناحیەی سلێمان بەگ."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو وردەکاریی لەسەر پرۆسەکە بڵاودەکەنەوە.