گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نوێ

برایەکی شێروان شێروانی: ئەمڕۆ براکەمم بینی.. کێشی دابەزی بوو بەڵام ورەی زۆر بەرز بوو

2021.09.20 - 19:13
App store icon Play store icon Play store icon
برایەکی شێروان شێروانی: ئەمڕۆ براکەمم بینی.. کێشی دابەزی بوو بەڵام ورەی زۆر بەرز بوو

ناس کورد-

برایەکی شێروان شێروانی، چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی سزادراو لە چاکسازی گەورانی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چاوی بە شێروان کەوتووە لە زیندان، "ئەو کێشی زۆر دابەزی بوو بەڵام ورەی زۆر بەرز بوو." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرزان شێروانی لە فەیسبوکی خۆی پەیامێکی داناوە و (20ی ئەیلولی 2021) نوسیویەتی، "ئەمڕۆ سەعات 2:00ی نیوەڕۆ ڕۆیشتم بۆ سجنی چاکسازی گەوران، شێروانم بینی، 20 بۆ 25 خولەک لای بووم، نەمدەتوانی وەک دوو برا هیچ قسەیەک بکەین، تەنانەت هەواڵپرسینیش، لەبەرئەوەى سێ کەس لە کارمەندانی سجن لامان بوون، زۆر بە وردی چاودێری ئێمەیان دەکرد."

 

دەشڵێت، "بە هەرحاڵ، توانیمان یەکتر ببینین، بەڵام کێشی زۆر دابەزی بوو، هەروەها ورەشی زۆر بەرز بوو."