گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و زانیاری

کچێکی لە مردن ڕزگار کرد.. خوێندکارێکی عێراقی لە هێرشی سەر زانکۆکەى ڕوسیادا بریندار بوو

2021.09.20 - 18:09
App store icon Play store icon Play store icon
کچێکی لە مردن ڕزگار کرد.. خوێندکارێکی عێراقی لە هێرشی سەر زانکۆکەى ڕوسیادا بریندار بوو

ناس کورد-

میدیاکانی ڕوسیا ئاشکرایان کرد، یەکێک لە بریندارەکانی ئەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن چەکدارێکەوە کرایە سەر زانکۆی پێرم لە هەرێمی ئورالی ڕوسیا، خوێندکارێکی عێراقی لەکاتی هەوڵدان بۆ پاراستنی کچێک لە گوللـە بریندار بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو خوێندکارە عێراقیە دەڵێت، "لە کاتی پشوودا لە تەنیشت نافورەیەکدا لەناو حەرەمی زانکۆکەدا وەستابووم، گەنجێکی چەکداری جلڕەشم بینی و دەستیکرد بە تەقەکردن."

وتیشی، "کچێک لە تەنیشتمەوە وەستابوو، یەکسەر خۆی خستە سەر زەوی کاتێک گوێی لە تەقەکە بوو، منیش هەوڵمدا بیپارێزم بۆیە فیشەکێکم بەرکەوت و برینداربووم."


بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، خوێندکاران بە کەلوپەلەکانیان خۆیان لە پەنجەرەی پۆلەکان دەخەنەخوارەوە تاوەکو ڕابکەن و خۆیان لە تەقەکان بپارێزن.


کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی ڕوسیاش کە پەیوەندیدارە بە تاوانە گەورەکان ڕایگەیاند، هێرشبەرەکە کە ئەویش خوێندکاری زانکۆیە لە کاتی دەستگیرکردنیدا بریندار بووە.


بەهۆی هێرشەکەوە شەش کەس کوژران و 24 کەسی تریش بریندار بوون، شەش کەسیان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گەیەنرانە نەخۆشخانە.

 

me_ga.php?id=4564me_ga.php?id=4565