گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

35 كوژراو و بریندار

خوێن كەوتە نێوان داعش و تالیبان

2021.09.20 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
خوێن كەوتە نێوان داعش و تالیبان

ناس كورد-

رێكخراوی داعش ـ ویلایەتی خوراسان بەرپرسیارێتی خۆی لە سێ تەقینەوە ڕاگەیاند كە بزوتنەوەی تالیبانی كردبوویە ئامانج و ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێ كەوتووەتەوە لەگەڵ تەقینەوەیەكی تر لە جەلال ئابادی رۆژهەڵاتی وڵات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە دوو بەیاننامەی جیادا كە "ناس كورد" بینیویەتی لە ئەعماق (20ی ئەیلولی 2021) داعشی ویلایەتی خوراسان بەرپرسیارێتی خۆی راگەیاندووە لە چوار تەقینەوە كە تانك و كاروانی ئوتۆمبیلەكانی تالیبانی كردبووە ئامانج لە ویلایەتی نەنگەنهاری ئەفغانستان. 

 

بەگوێرەی بەیاننامەكە تەقینەوەكان بووەتەهۆی برینداركردن و كوشتنی ژمارەیەك چەكداری تالیبان كە بە 35 كەس مەزەندە كراون لە رۆژانی شەممە و یەكشەممەی ڕابردوو. 

 

بەگوێرەی ئاژانسە لۆكاڵییەكانی ئەفغانستان ژمارەیەك چەكداری بزوتنەوەكە لەدوای تەقینەوەكان براونەتە نەخۆشخانە و ئەم هێرشانەش دژی تالیبان لەلایەن داعشەوە بۆ یەكەمجار ڕوویداوە لەپاش كشانەوەی تەواوەتی ئەمەریكا لە ئەفغانستان لە كۆتایی ئابی ڕابردوو. 

 

داعشی خۆراسان لقێكی توندڕەوی رێكخراوی داعشە و جگە لەئەمەریكییەكان دژایەتی خۆی بۆ بزوتنەوەی تالیبانیش ڕاگەیاندووە كە رێككەوتنی كردووە لەگەڵ واشنتۆن و شانەكانی ئەم رێكخراوە لە ویلایەتەكانی ئەفغاندان.