گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەوڵی ڕێکخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان شکستی هێنا

2021.09.20 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵی ڕێکخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان شکستی هێنا

ناس کورد-

هەوڵى رێکخستنى کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق شکستى هێنا و کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکى نادیار دواخرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمانى بۆ کاتێکى نادیار دواخست، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى راگەیاندنى پەرلەمان.

 

هەندێک سەرچاوەی ئاگادار لە بەغدا بە ناس کوردیان راگەیاند بڕیاربوو لەم دانیشتنە لیستی ناوی باڵێوزەکان پەسەند بکرێت کە نیوەیان لە لایەنە سیاسییەکانەوە کاندیدکراون چونکە هیچ دەستەبەرییەک نییە لە خولی داهاتوو بەم شێوازە بڕوات، بەڵام دانیشتنەکە سەری نەگرت و پێناچێت تا پاش هەڵبژاردن هیچ دانیشتنێک بکرێت.
 
 

فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان لە بەیاننامەیەکى کورتدا رۆژى هەینى رایگەیاند، رۆژى دووشەممە  ٢٠/ ٩ /٢٠٢١ کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆ کۆبوونەوە ئاساییەکانى پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە.