ناس كورد_
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند وڵاتەكەی دەست بە مافی یاسایی و دەستوری خۆیەوە دەگرێت بۆ وەڵامدانەوەی هەنگاوە دوژمنكارییەكانی توركیا و دانانی سنورێك بۆیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی فەرمی سوریا "ناسا" لە هەواڵێكدا (20ی ئەیلولی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی بڵاویكردەوە: وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەرپرسیارێتی تەواوی یاسایی و سیاسی و دارایی دەخاتە ئەستۆی توركیا لەپاری هەنگاوەكانی لەناو خاكی سوریا.
سوریا ئیدانەی پێشێلكاری خاكی وڵاتەكەی و "هەنگاوە دوژمنكارییەكانی توركیا" دەكات و بە پێشێلكردنی سەروەری دەیداتە قەڵەم كە 10 ساڵە بەردەوامە.
لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەی سوریادا داوا لە كۆمكاری عەرەبی و نەتەوە یەكگرتووەكان كراوە "هەڵوێستی ڕوون" یان هەبێت لەبارەی سوریا و پارێزگاری لە سەروەری و سەربەخۆیی خاكەكەی بكەن و جەخت لەوەش دەكاتەوە یاساو دەستور مافی وەڵامدانەوە بۆ سوریا دەستەبەر دەكات دژی هەنگاوەكانی توركیا و دانانی سنورێك بۆیان.