ناس کورد-
كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و وه‌زیری پێشمه‌رگه تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان کرد و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە لای ئەوان بایەخترینە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، (20ی ئه‌یلولی 2021) شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له رۆبه‌رت پاله‌دینۆ، كونسوڵی گشتی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و كۆلۆنێڵ دۆگلاس، راوێژكاری باڵای سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووە، "ئه‌مریكا و هێزه‌كانی ئه‌و ووڵاته به‌دۆستی سه‌ره‌كی خۆمان و هێزی پێشمه‌رگه ده‌زانین و خوازیاری ئه‌وه‌ین كه پێكه‌وه له بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان به‌رده‌وام بین له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، ڕایگەیاندووە، ئه‌مریكا شانازی بهدۆستهكانیهوه ده‌كات و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنیت، جەختیشیکردووەتەوە، " شه‌ڕه‌فمه‌ند و پابه‌ندین به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه."
ئەوەش هاتووە، له‌سه‌ر پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاشكرای كردوو، "له‌م پرسه‌دا هه‌نگاوی باش چوینه‌ته پێشه‌وه و بۆ به‌رده‌وام بونیشی پێویستمان به‌هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و ڕێككه‌وتنی سیاسیی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌یه."
ئاماژە بەوەشکراوە، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا وێڕای پابه‌ندی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا وڵاته‌كه‌ی بۆ پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی زیاتری پڕۆسه‌ی رێفۆرمی سه‌ربازی، ڕایگه‌یاند: "هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ چاكسازی لای ئێمه جێی بایه‌خترینه".
ئەوەش هاتووە، "كۆبوونه‌وه‌کە به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرنگی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌غدا به كۆتا هات."