ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە "تەنسیب"ی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادارییەکی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی (دووشەممە 20ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاکان دەکەین تکایە بەپەلە پێداچوونەوە بە مامۆستایان و فەرمانبەران ئەوانەی ( تەنسیب) دانانی کاتیان بۆ کراوە لە سیستمی e-parwarda بکەن.