گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەهدی: قەرەبووی ئەو جوتیارانەى هەرێم دەکرێتەوە کە زەوییەکانیان ژێرئاو کەوتوون

2019.06.30 - 12:41
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەهدی: قەرەبووی ئەو جوتیارانەى هەرێم دەکرێتەوە کە زەوییەکانیان ژێرئاو کەوتوون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند، قەرەبووی ئەو جوتیارانەى هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە کە زەوییەکانیان بەهۆی لافاوەوە ژێرئاو کەوتوون. لە وەڵامی داوایەکی فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانی عێراق بۆ قەرەبووکردنەوەى جوتیارانی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان کە لە 13ی نیسانی 2019دا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق نێردراوە، عادل عەبدولمەهدی وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت، "وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕاسپێردراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی حکومەتی هەرێم بۆ قەرەبووکردنەوەى ئەو جوتیارانەی زەوییەکانیان بەر لافاو کەوتووە لەسەر بودجەى "ڕووداوە کتوپڕەکان" پارەیان بۆ دابین دەکرێت." بەهۆی زۆری باران و لافاو لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵدا ژمارەیەکى زۆر زەوی کشتوکاڵی جوتیارانى هەرێم لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێم ژێرئاو کەوتن.