گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتی هەرێم لەبارەی ’’وادەی دابەشکردن و لێبڕینی مووچە’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.09.20 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لەبارەی ’’وادەی دابەشکردن و لێبڕینی مووچە’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 20ی ئەیلولی 2021) بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند، " حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دابەشکردنی موچە لە 25ی هەموو مانگێک هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچە 100٪ دابەشبکات و بەپێی ئەو داهاتەی حکومەت و ئەو 200 ملیار دینارەی کە حکومەتی فیدراڵ دەینێرێت."

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشینەی کارەکان بۆ موچەیە و هەر داهاتێک کۆبکرێتەوە و بێتە خەزێنەی حکومەت، سەرەتا بەشی موچەی لێ جیا دەکرێتەوە.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: وادەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنرا

 

 

پێشتر، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە "ناس کورد"ی وت، ناردنی 200 ملیارەکە تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت، بەڵام هەفتەی ڕابردووئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ناردنی 200 ملیارەکە مسۆگەر نییە.