گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کەجەکە ’’بەڵێنێک’’ لەبارەى بکوژانى کادیرە باڵاکەى پەکەکە لەسلێمانى دەدات

2021.09.19 - 20:41
App store icon Play store icon Play store icon
کەجەکە ’’بەڵێنێک’’ لەبارەى بکوژانى کادیرە باڵاکەى پەکەکە لەسلێمانى دەدات

ناس کورد-

 

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەڵێنی سزادانى بکوژانى کادیرە باڵاکەى پەکەکە لەسلێمانى دەدات و جەختدەکاتەوە هێرشەکان دەریدەخات کە "میت لەباشور خۆى رێکخستووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەجەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند " بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵە شەهیدەکەمان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین کە ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەری و ئەو هێرشانەیان ئەنجام داوە سزا دەدرێن".

 

دەشڵێت "ئەو نیشتیمانپەروەرەی کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە شاری سلێمانی بەهۆی زوڵم و ستەمی فاشیستەوە لە باشوری کوردستان هێرشکرایە سەری و بە سەختی بریندار بوو پێشمەرگەیەکی دێرینە کە دژی داگیرکاری بوو و میت هێرشی کردە سەری".

 

کەجەکە جەختدەکاتەوە ئەو هێرشانە دەریدەخات کە "میت لە باشووری کوردستان خۆی ڕێکخستووە و بەردەوام دەبێت لەو هێرشانە".

 

ڕۆژی 17 ی ئەم مانگە، لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، شوکری سەرحەد، بەرپرسی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە کوژرا و دواتر  دەزگا ئەمنیەکان کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکرد، بەڵام میدیاکانی نزیک لەپەکەکە دەڵێن، سەرجەم بکوژانی شوکری سەرحەد دەستگیرنەکراون.   

  

لەوبارەیەوە تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی (یەکشەممە 19ی ئەیلولی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، "بەرپرسانی پەکەکە ڕایانگەیاندووە، شوکری سەرحەد ماوەی 15 ساڵە لە هەرێمە و کاری بۆ بنەماڵەی شەهیدان کردووە و کاری ئەو ئەنجامدانی کاری مەدەنی بووە، هیچ چالاکیەکی سەربازی نەبووە، ئەو تەمەنی نزیکەی 70 ساڵ بووە و هیچی لەخۆی شک نەبردووە، بۆیە لەسلێمانی دا بەسادەیی سوڕاوەتەوە."  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا بەفەرمی دان پێدانانی دەستگیرکراوەکە بڵاو نەکراوەتەوە، تا نەیبینین، ناتوانین بڕیار بدەین، بەڵام شەش کامیرا و دەیان ڤیدیۆی بکوژەکە لەبەردەست هێزە ئەمنیەکاندایە."  

  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بکوژەکە، بێ دەمامک و بێ چاویلکە و بێ شاردنەوەی ڕووخساری، تاوانەکەی ئەنجامداوە، پێشتر سوڕاوەتەوە و لەفە و چای خواردووە، کاتێکیش تاوانەکەی ئەنجامداوە، بە ئاشکرا ڕوومەتی دەرکەوتووە، بۆیە گەر وێنەی دەستگیرکراوەکە جێی گومان بێت، دەکرێت لەگەڵ ڤیدیۆکاندا بەراورد بکرێن، تا هاووڵاتیان دڵنیابنەوە لەوەی دەستگیرکراوەکە، بکوژی ڕاستەقینەیە."  

  

بەپێی وتەی تارا حسێن، ئەو کەسانەی هەستاون بە "تیرۆرکردنی" شوکری سەرحەد، ژمارەیان چوار کەس بووە، یەکێکیان تەقەی لێکردووە، ئەوانیتر شۆفێر و چاودێریکار بوون، کە ئۆتۆمبێلێکی پیکاب دەبڵیان پێبووە.  

  

جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەرکی هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستانە، زانیاری ورد لەبارەی چۆنیەتی "تیرۆر"کردنی کادیرەکەی پەکەکە و وردەکاری ڕووداوەکەوە بخەنەڕوو.