گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’ماددەى کوشندە’’..ئەنجامى لێکۆڵینەوە لەئاردى هاوردە ئاشکراکرا

2021.09.19 - 18:57
App store icon Play store icon Play store icon
’’ماددەى کوشندە’’..ئەنجامى لێکۆڵینەوە لەئاردى هاوردە ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم ئاشکرایکرد ئەو ئاردەى هاوردەى هەرێم دەکرێت ماددەى کوشندەى تێکراوە کە کاریگەرى خراپ لەسەر تەندروستى مرۆڤ دروستدەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێگەرد تاڵەبانى ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتەیەکدا لەمیانەى کردنەوەى کارگەیەکى ئارد لە سلێمانى وتى "لیژنەى لێکۆڵینەوە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو ئاردەى هاوردە دەکرێت".

 

وتیشى "راپۆرتە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە ماددەى کوشندەى تێکراوە بۆ ئەوەى ئاردەکە سپی بکرێتەوە و کۆمەڵێک ماددەى کیمیایی تێکراوە کە راستەوخۆ کاریگەرى لەسەر تەندروستى خەڵکى کوردستان دروستدەکات".

 

وەزیرى کشتوکاڵ جەختیکردەوە، بۆ کێبڕکێی بەرهەمى هاوردە بڕیاریانداوە کارگەى ناوخۆیی دروستبکەن بۆ ئەوەى بەرهەمى ناوخۆیی ئارد بخەنە بازاڕەوە.