گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

کۆمسیۆن وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی دیارییکرد و چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیرانە

2019.03.11 - 19:28

 

ناس کورد-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەرواری 16ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی دیاریکردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، چاوەڕێی حکومەتن بۆ بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە.

 

لە لیدوانێکی تایبەتیدا بۆ ناس کورد ریاز بەدران سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە عیراق وتی: "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەبوایە لەگەڵ هاڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە ساڵی 2018 بکرایە، بەڵام دەسەڵاتی بڕیاردان وای پێباشبو کە جیاکەرەوەیەک هەبێت لەنێوان هەڵبژاردنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق".

 

لە لایەکی ترەوە سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق مەعن هیتاوی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە بەرواری 16ی 11ی 2019 دیارییکراوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئێستا ئێمە لە چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتی ناوەندی و ئەنجومەنی وەزیرانین کە بڕیار لەسەر ئەم بەروارە بدەن".