ناس کورد-
دەستەى دەسپاکى هەرێم رایگەیاند، گەڕانەوەى پارە بەقاچاخبراوەکان لەرێگەى دەستپاکى و وەزارەتى دەرەوەى فیدراڵەوە دەبێت و لە ئێستادا نزیکەى هەزار دۆسیەى گەندەڵى لەهەرێم لەژێر لێکۆڵینەوەدان و بەشێکیان رەوانەى دادگا کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەکە ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، لەئێستادا لەنێوان 600 - 700 دۆسیەى گەندەڵى لەژێر لێکۆڵینەوەدان، 100 دۆسیەش رەوانەى دادگا کراون.
وتیشى هەماهەنگیان هەیە لەگەڵ دەستەى نەزاهەى فیدراڵى و پرسی گەڕاندنەوەى پارەى بەقاچاخبراویش بۆ دەرەوە لەرێگەى نەزاهە و وەزارەتى دەرەوە دەبێت و هەر داوایەک لەو بارەیەوە لەرێگەى کەناڵە فەرمییەکانەوە دەبێت.
بەوتەى ئەحمەد ئەنوەر، گەندەڵى بوونى هەیە لەلاى هەندێک لەبەرپرسان کە رەنگە سەر بە حزب بن.