گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چۆن

قوباد تاڵەبانی: 18 هەزار هەلی كار لە سلێمانی دەرەخسێنین

2021.09.19 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی: 18 هەزار هەلی كار لە سلێمانی دەرەخسێنین

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە سێ پڕۆژە لە سلێمانی 18 هەزار هەلی كار دەرەخسێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەكشەممە، 19ی ئەیلولی 2021، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمێكدا كارگەی ئاردی سلێمانی كردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژانە 500 تۆن ئارد بە كوالێتی باش و نرخی گونجاو لەو كارگەیە بەرهەمدێت و 400 هەلی كار ڕەخساوە و بە تەواوكردنی كۆی پرۆژەكە پێنج هەزار هەلی كار بۆ هاووڵاتیان دەرەخسێت.

 

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، بەشێكی گرنگی كارگەی ئاردی سلێمانی لە ماوەیەكی كەمدا تەواو بووە و ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی نیشتمانییە و بە بازاركردنی گەنمی جوتیاران و ئیتر جوتیارانی هەرێمی كوردستان چاویان لە بەغدا نابێت بۆ كڕینی بەرهەمەكانیان.

 

جێگری سەرۆكی حكومەت ڕاشیگەیاند، پڕۆژەی ئاردی سلێمانی نرخی ئارد جێگیر دەكات و خەریكە دەگەینە سەر ڕێگەی ڕاستی حكومڕانی و لەداهاتوودا پڕۆژەی زۆر و گەورە ئەنجام دەدەین.

 

فاخر شێخ تەیب، بەڕێوبەری جێبەجێكاری پڕۆژەكانی كۆمپانیاكانی قەیوان سەبارەت بە كارگەی ئاردی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو پڕۆژەیە ڕێگردەبێت لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاراد و هەروەها ڕۆڵی دەبێت لە دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و پشت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەبەستین و لەدهۆكیش بەردی بناغەی كارگەی ئارد دادەنێین.

 

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو كارگەیە گەنمی جوتیاران وەردەگرێت و هەنگاوی تر بە ئاراستەی پتەوتركردنی ژێرخانی ئابووری هەرێم دەنێین و پڕۆژەی كارگەی ئاردی سلێمانی یەكێكە لەو 13 كارگەیەی لەسنووری سلێمانی تەواو دەكرێن.

 

وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان وتیشی، لەدیاریكردنی نرخی گەنم ڕەچاوی باری دارایی هاووڵاتیان دەكەین و ئەو ئاردەی كە هاوردە دەكرێت كوالێتی باش نییە و مادەی كوشندەی تێكراوە.

 

بێگەرد تاڵەبانی وتیشی، هەنگاوی گەورەمان ناوە بۆ نەهێشتنی قۆرخكاری لەنێو كۆمپانیان و دەرفەتی یەكسان بۆ هەموو كۆمپانیان دەرەخسێنین و دەبێت نرخی ئارد بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان دروست نەكات.