گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد

’’شتێکی مەترسیدار’’ لەناو فڕۆکە تایبەتەکەى سەرۆکى ئەمەریکا دۆزرایەوە

2021.09.19 - 09:01
App store icon Play store icon Play store icon
’’شتێکی مەترسیدار’’ لەناو فڕۆکە تایبەتەکەى سەرۆکى ئەمەریکا دۆزرایەوە

ناس کورد-

تۆڕی هەواڵیی "فۆکس نیوز"ی ئەمەریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کرد، دوو بوتڵی بەتاڵی خواردنەوە کحولییەکان لە یەکێک لە دوو فڕۆکە تایبەتەکانی سەرۆکى ئەمەریکا دۆزراوەتەوە کە ئەوەش "شتێکی مەترسیدارە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

"فۆکس نیوز" لە هەواڵەکەیدا دەڵێت کە ئەو ڕووداوە لە سەرەتای ئەم مانگەدا (ئەیلول) لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای بیۆنگ لە سان ئەنتۆنیۆ لە تەکساس ڕوویداوە.

 

باسی لەوەشکرد کە "بەپەلە لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە بۆ دۆزینەوەی خاوەنی ئەو دوو بتڵە کحولە، هەرچەندە هێشتا هیچ سەرەداوێک دەستنەکەوتووە."

 

بە گوێرەی هەواڵەکەى "فۆکس نیوز"، ئەوە بابەتە "پێشێلکارییەکی جدیە، چونکە پەیوەندی بە مادەی کحول و فڕۆکەیەک هەیە کە دەبێت زۆر نهێنی بێت، بەکارهێنانی کحولیش زۆر قەدەغەیە لەلایەن کارمەندانی کۆمپانیای بیونگ تاوەکو کاریگەری لەسەر کارەکانیان نەبێت"

 

کارمەندانی دروستکەری ئەم فڕۆکەیە پێویستیان بە پشکنین و بازگەی ئەمنی زۆر ئاڵۆز هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە شوێنی کارەکەیان، چونکە فڕۆکەکان تایبەتن بە سەرۆکى ئەمەریکا.

 

دوو فڕۆکەکەى سەرۆکی ئەمەریکا بە فڕۆکەی "ئێیەر فۆرس وەن - هێزی ئاسمانیی یەک" ناودەبرێن و بە سیستەمی بەرگری دژە مووشەکیی ئامادەکراون.

 

هاوکات کۆمپانیای بیۆنگ دانی بەو ڕووداوەدا نا و جەختیشی کردەوە کە زۆر کار دەکات بۆ باشترکردنی چۆنیەتیی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئەو دوو فرۆکەیە.

 

لە سەرەتای ئەمساڵدا، بیۆنگ ڕایگەیاند کە تەواوکردن و ڕادەستکردنی دوو فڕۆکە نوێیەکەی سەرۆکى ئەمەریکا بۆ ماوەی ساڵێک دوادەکەوێت.