گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاپەڕین؛ ئەو کەسەی میوانی ماڵێکی کوشت دەستگیرکرا

2021.09.18 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپەڕین؛ ئەو کەسەی میوانی ماڵێکی کوشت دەستگیرکرا

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بکوژێک خۆی ڕادەستی هیزەکانیان کرد کە پێش دوو مانگ بەهۆی تەقەکردنی لە ماڵێک میوانێکی ماڵەکەی کوشتبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بەرواری 22 - 7 - 2021، لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) لەلایەن تۆمەتبارێک بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقە لە ماڵی هاووڵاتیەک کرا و بەو هۆیەوە ژنێک کە میوان بوو لەو ماڵە  کوژرا و کوڕێکی و کەسێکی دیکەش بریندار بوون. 

 

پاش دوو مانگ لە ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمرۆ (شەممە 18ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "تۆمەتبارەکە دوای ڕووداوەکە بەرەو هەولێر هەڵهاتبوو، ئەمڕۆ خۆی ڕادەستی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر کرد." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکە ناوی ( ح . ش ) دانیشتووی هەولێر، لە دایک بووی ساڵی 1972، پیشەی کاسبە، تاوانەکەشی لە جەژنی قوربانی ئەمساڵ ئەنجامداوە."