گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

پاریس ڕوونکردنەوە دەدات

مووچەکەی مێسی کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە

2021.09.18 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
مووچەکەی مێسی کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە

ناس کورد- 

 

دوای ئەوەی رۆژنامەی "لیکیپ"ی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، مێسی لەماوەی سێ ساڵدا لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان 110 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە ڕوونکردنەوە دەدات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "لیکیپ"ی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، گرێبەستی مێسی بۆماوەی سێ ساڵە و لەو ماوەیەدا 110 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پاریس سانجێرمان وەردەگرێت، ئەوەش کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و بە مووچەیەکی خەیاڵی ناوبرا. 

 

لەوبارەیەوە لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سانجێرمان (شەممە 18ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "سەرجەم ئەوانەی بڵاوکراونەتەوە و دوورن لە ڕاستییەوە و ژمارەکان بەوشێوەیە نیین." 

 

لیۆناردۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، "من ناتوانم وردەکارییەکان ئاشکرابکەم و هەندێک شتی نهێنی هەن، بەڵام دەتوانم بڵێم ئەوەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، گرێبەستەکە بۆ دوو ساڵە نەک سێ ساڵ، هەروەها هیچ مەرجێکیشی تێدانییە نە بۆ یانەکە و نە بۆ یاریزانەکە."