گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وادەی دابەزینی نرخی مریشک ئاشکرا کرا

2021.09.18 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دابەزینی نرخی مریشک ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی مریشک تا نزیکەی دوو هێندە بەرزبووەتەوە و سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانیش هۆکارەکانی ئاشکرادەکات و دەڵێت، هەموو شتومەکێک گران بووە، بەڵام تەنها گرانبوونی مریشک باس دەکرێت، دەشڵێت، ئەم گران بوونە کاتییە و لە دوو هەفتەی داهاتوودا نرخەکەی دادەبەزێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی (شەممە 18ی ئەیلولی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "تا ئێوارەی دوێنێ لە کێڵگە پەلەوەرییەکان کیلۆیەک مریشک بە سێ هەزار و 650 دینار فرۆشراوە، مریشک فرۆشەکانیش بە نرخی جیاواز دەیفرۆشن." 

 

وتیشی، "من مانگێک بەر لەئێستا هۆشداریم دا لە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک و داوای ڕێگەچارەم کرد، بەڵام هیچ ڕێگەچارەیەک نەگیرایەبەر و ئەوەتا نرخی مریشک گران بوو." 

 

لەبارەی هۆکارەکانەوە، نازم عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد، "نرخی جوچکێک بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی دوو هێندە، نرخی عەلەف 100 دۆلار زیادی کردووە، هەروەها نەخۆشییەک بڵاوبووەتەوە و بڕێکی زۆری جوچک و مریشک مرداربوونەتەوە." 

 

باسی لەوەشکرد، "بەشێکی زۆر لە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان لە ترسی ئەو نەخۆشییە ناوێرن جوچک بکڕن و وازیان لە کار هێناوە، چونکە ڕەنگە بەهۆی نەخۆشییەکەوە بڕێکی زۆر لە جوچکەکانی مرداربنەوە و ئەوەش زیانێکی زۆر لە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەدات وەک لە پێشتریش لێی داون." 

 

ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەم بەرزبوونەوەی نرخە کاتییە و لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا جارێکیتر نرخی مریشک دادەبەزێتەوە. 

 

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، "لەماوەی ڕابردوودا خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان زیانێکی زۆریان کردووە و کەس باسی نەکردووە، لە دوای جەژنەوە ئێمە مریشک بە زەرەر دەفرۆشین کەس باسی نەکردووە، بەڵام هەرکە نرخی مریشک گران دەبێت، هەمووان باسی دەکەن، بۆیە هیوادارم حکومەت نرخ دیاری بکات و کێشەکە چارەسەر بکات، بۆ ئەوەی لەسەر هاووڵاتیان گران نەبێت و ئێمەش زیان نەکەین." 

 

باسی لەوەشکرد، کەرتی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان هەلی کاری بۆ زیاتر لە 400 هەزار کەس ڕەخساندووە و هیوادارن حکومەت بایەخی زیاتری پێبدات و زیاتر کەرتەکە ببوژێننەوە.