ناس كورد_
بەگوێرەی سەرچاوە كەشناسییەكان پێشبینی دەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک و لە باکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە رووبکاتەوە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بۆ سەرەتای هەفتە ببێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەكانی گەرما.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار لە بڵاوكرایەوەیەكی كشەناسیدا لە "كەشوهەوای هەرێمی كوردستان" كە "ناس كورد" بینیویەتی (18ی ئەیلولی 2021) رونیدەكاتەوە، شەممەی داهاتوو کاریگەرییەکانی بارستە هەوا فێنكەكە زیاتر و فراوانتر دەبێت و بۆ تەواوی ناوچەکان پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەكرێت بەڕێژەی ٢ _ ٤ پلەی سیلیزی.
بەگوێرەی كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٣١ تا ٣٣ پلەی سیلیزی و کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکە کاردەکاتە سەر گەرمیانیش و پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٣٤ تا ٣٥ پلەی سیلیزی، کەشی شەوانەش بەھەمان شێوە ساردتر ئەبێت لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا .
پێشبنییەكە باس لەوەش دەكات کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە لەناوچەکەدا کورت خایان دەبێت و لە رۆژی یەكشەممەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بۆ ھەمان ئاستی ئێستا و تا کۆتای بە مانگ بەجێگیری دەمێنێتەوە .