گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەنزینی بەغدا

ناوی ئەو بەنزیخانانەى دەرەوەى سلێمانی کە بەنزینی بەغدا دابەش دەکەن

2021.09.18 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
ناوی ئەو بەنزیخانانەى دەرەوەى سلێمانی کە بەنزینی بەغدا دابەش دەکەن

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ناوی ئەو وێستگەکانی دەرەوەی شاری سلێمانی ئاشکرا کرد کە بەنزینی وەزارەتی نەوتی عێراقی دابەش دەکەن بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وێستگەکان:

قەزای ڕانیە :         وێستگەی رانیە ئۆیەڵ
قەزای قەڵادزێ :     وێستگەی ئاکام
قەزای دربەندیخان :  وێستگەی چیا
قەزای شارەزوور :   وێستگەی دەروازەی شار
قەزای پێنجون :       وێستگەی ئاڵا
قەزای کەلار :        وێستگەکانی شێروان وبرایان
قەزای چوارتا :       وێستگەی تەگەران
ناحیەی بازیان :      وێستگەی بازیان

 

دوێنێش (هەینی - 18ی ئەیلولی 2021) سه‌رپه‌رشتیار و چاودێری چالاكییه‌كان له‌ بواری نه‌وت و كانزاكان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ئەو بەنزینخانانەی ئاشکراکرد کە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەنزینەکەی بەغدا دابەش دەکەن.

 

وێستگەکانی ناوشاری سلێمانی کەبەنزینی وەزارەتی نەوتی عێراقی دابەش دەکات:

 

وێستگەی بامۆک

وێستگەی بەختیار

وێستگەی برایەتی

وێستگەی حەوایی

وێستگەی قەیوانی ۱

وێستگەی مژدە

وێستگەی های ماونت HM

وێستگەی هەڵەبجە گرووپ

وێستگەی ئازادی

وێستگەی سلێمانی نوێ

 

 

ناوی ئەووێستگانەی پارێزگای هەڵەبجە کە بەنزینی وەزارەتی نەوتی عێراقی دابەش دەکەن:

وێستگەی شکار

وێستگەی شمێران

وێستگەی خورماڵ

وێستگەی سان

وێستگەی ئاوێسەر

وێستگەی عدنان

وێستگەی سیروان

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی (پێنجشەممە 16ی ئەیلولی 2021) لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، "دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکان و دڵسۆزان، بڕیارە سبەینێ یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی فرۆشتنی بەهاووڵاتیان بە ٦۹٠ دینار دیاریکراوە."