گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بەغداوە بۆ هەرێم: هیچ بڕە نەوتێکمان پێنەگەیشتووە

2021.09.18 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەغداوە بۆ هەرێم: هیچ بڕە نەوتێکمان پێنەگەیشتووە

ناس کورد-

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی "سۆمۆ" هۆشداری دەدات لەوەى "تا ئێستا حکومەتی ھەرێم ھیچ بڕە نەوتێکی خاوی ڕادەستی کۆمپانیاکە" نەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە کە "ناس کورد" بینیویەتی (18ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، "پرسی ڕادەستکردنی بەشێک لە داھاتی ھەرێم بە حکومەتی عێراق پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە" نەک کۆمپانیاکە.

 

بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە هەرێم و بەغدا لە بودجەدا جێگیرییان کرد، پێویستە حکومەتی ھەرێم ڕۆژانە 250 ھەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ و نیوەی داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات، لە بەرامبەردا بەغدا بەشەبودجەى هەرێم بنێرێت.