گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ساڵانە نزیکەى دوو ملیۆن کەس بەهۆی کارەکەیانەوە گیانلەدەست دەدەن

2021.09.18 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
ساڵانە نزیکەى دوو ملیۆن کەس بەهۆی کارەکەیانەوە گیانلەدەست دەدەن

ناس کورد-

هەردوو گەورە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ئاشکرایان کرد، تەنها لە ساڵی 2016دا، نەخۆشی و لێکەوتەکانی پەیوەندیدار بە کارکردن بووەتەهۆی مردنی نزیکەى دوو ملیۆن کەس لە جیهاندا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

هەردوو ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکدا لەژێر ناوی "خەمڵاندنی هاوبەش بۆ خراپی نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار بە کارکردن لە 2000 - 2016" ئاشکرایان کرد، "بەپێی ئەو خەمڵاندنانە زۆرینەی مردنی پەیوەندیدار بە کار بەهۆی نەخۆشی هەناسە و نەخۆشییەکانی دڵ و دەروونیەوە بووە".

 

دکتۆر تێدرۆس ئادانۆم غەبریسیوس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، "بابەتێکی زۆر ترسناکە بینینی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کارەکانیانەوە مردوون، ڕاپۆرتی ئاگادارکردنەوەمان بۆ وڵاتان و کۆمپانیاکان کردووە بۆ باشترکردن و پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی کرێکاران لەڕێگەی پابەندبوونەکانیان بە دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی".

 

ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات کە نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار بە کار  سیستەمی تەندروستی تێکدەدات و بەرهەمی کرێکار کەم دەکاتەوە و کاریگەری کارەساتباریشی لەسەر داهاتی خێزان هەیە.