ناس کورد-
له دوا ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌ريتانيا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌لايه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ئهبوزهبييهوه له شوێنى مانه‌وه‌ى پێشوازى لێكرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم (18ی ئەیلولی 2021)، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى سياسى و هه‌ڵبژاردن و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى عيراق، سه‌ردانى هه‌ردوولا بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبهشيان تاوتوێ كرد."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له "پته‌وكردنى دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و له‌سه‌ر گرنگيى بره‌ودان به هه‌وڵه‌كان و هاريكارى و كارى هاوبه‌ش له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگيرى و چارەسه‌ركردنى كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون و له‌مباره‌يه‌وه بيرورايان ئاڵوگۆڕ كرد."