ناس کورد-
دوو کەس لە ناحیەى خورماڵى سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە گیانیان لەدەستدا بەهۆى وەرگەڕانى تراکتۆرێکى کشتوکاڵییەوە کە یەکێکیان پاسەوانى سنورە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسى هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، کاتژمێر هەشتی ئەمشەو لەناحیەی خورماڵی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە دوو هاوڵاتی بەناوی ابوبکر فتاح هیاس تەمەن 48 ساڵ پیشە کاسب دانیشتوی خورماڵ، حەمە علی عبدلقادر تەمەن 52 ساڵ پیشە پاسەوانی سنور دانیشتوی خورماڵ بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکی کشتوکاڵی گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، رووداوەکە لە نزیک گەڕاوی ناحیەی خورماڵ روویداوە، تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوە و دوسیەی لیکۆڵینەوە بۆڕووداوەکە لەبنکەی پۆلیسی خورماڵ ڕێکخراوە.