کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕۆژنامەی" دەیلی ستار"ى بەریتانی ڕایگەیاند، فلادمێر پۆتین، سەرۆکی ڕوسیا، چەند نەشتەرگەرییەکی جوانکاری بۆ ڕوخساری ئەنجامداوە. . بەگوێرەی هەواڵێکی "ڕۆژنامەی دەیلی ستار"ى بەریتانی فلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا چەندین نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ڕوخساری ئەنجامداوە کە بووەتە هۆکاری دەرکەوتنی بەو شێوازە جوانە. . بە پێى زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، فلادمێر پۆتینی تەمەن 65 ساڵ چەند نەشتەرگەرییەکی سوکی بۆدەموچاوی ئەنجامداوە، لەڕێگەی بە کارهێنانی بۆتێکس بۆ هەردوو گۆنای و بەکارهێنانی چەند دەرزییەکی تایبەت بۆبەرزکردنەوەی پێستی ژێر چاوەکانی، ئەمهش وای کردووە ڕوخسارێکی گەنجی پێ ببهخشێت بە شێوەیەک دەربکەوێت کەزۆر لە تەمەنی خۆی بچوکترە. . بە پێى زانیارییەکانی ڕۆژنامەكه، ئەو دەرزیانەی کە پۆتین بە کاریان دەهێنێ زۆر تایبەتن، پێستی مرۆڤ دەگهڕێنێتەوە دۆخی گەنجێتی و بە شێوەیەکی کاراش چەوری و چرچ ولۆچی دموچاو لادەبات . . ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تێچووی نەشتەرگەرییەکانی پۆتین هەشت هەزار جونەیی ئستهرلینی بووە.