گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەغدا دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە رادەگەیەنێت

2021.09.17 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکانى عێراق ئەنجامدانى چالاکى و ئۆپراسیۆنى لە ناوچە جێناکۆکەکان لەگەڵ پێشمەرگە رادەگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرماندەییەکە ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتوە رایگەیاند، لە چوارچێوەى هەماهەنگى و کارى هاوبەش و بە چاودێرى سەرکردایەتى فەرماندەیی هاوبەش چالاکى هاوبەش لەناوچەکانى هاوسنور لەگەڵ هەرێم دەستپێدەکات.

 

وتیشى سەنتەرەکانى هەماهەنگى هاوبەش دەستدەکەن بە چالاکى هاوبەش لەو ناوچانەى کە سوپا و پێشمەرگەى لێ نییە، بۆ رێگرى لە جوڵەى تیرۆریستان.