گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

’’ڕاگرتنى نەوتى تەقتەق’’..هۆشدارییەک لە فراکسیۆنى یەکێتییەوە

2021.09.17 - 17:55
App store icon Play store icon Play store icon
’’ڕاگرتنى نەوتى تەقتەق’’..هۆشدارییەک لە فراکسیۆنى یەکێتییەوە

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى کوردستان هۆشداریی لە راگرتنى نەوتى تەقتەق دەدات، بەهۆى چارەسەرنەکردنى کێشەکانى پەیمانگاى تەقتەقەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس فەتاح لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ هەینى رایگەیاند، ئەگەر پەیمانگاى تەقتەق رابگیرێت ئەوکات وەڵامیان دەبێت هەتا راگرتنى نەوتى تەقتەق.

 

دەقى بڵاوکراوەکە:

 

ئیتر  بێدەنگ نابین پەیمانگا ڕاگرن  وەلاممان دەبێت.

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە گڤتوگۆو دانیشتن و هەوڵ هەیە بۆ چارەسەری کێشەی پەیمانگای تەق تەق کە تەنها ئاڵوگۆڕی بینایەکە  کراوە بە کێشەیەکی وا گەورە کە چارەسەری محاڵ بێت، من وەکو خۆم قەت ڕێگەم بەخۆم نەداوە تداخولی کاری پەروردەو خوێندن بکەم لەم بابەتەش هەوڵی چارەسەرم داوە بەلام تداخولی نا بەرپرسانە نا.بەلام ئەم نوسراوەم بینی لەناخەوە توڕەی کردم ، بۆیە دەڵێم ئەوە بیست ساڵە نەوتی کێڵگەی تەق تەق دەبەن و لە شوێن و ناوچەی تر پڕۆژەی پێدەکەن دەنگمان نەکرد، دەیان پرۆژەی وەکو محتەی کارەباو بەنداوی بۆ دەرچوو جێبەجێ نەکرا ،  تەنها یەک یاریگای تۆپی پێی هەیە پێویستی بەنۆژەن کردنەوەیەو بڕێکی کەم پارەی دەوێت وەعدیان پێ دراو نەکرا تەنها هۆلێکی بچوکی بۆنەکانی هەیە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیکی بچوک هەیەو نەکرا، هەنگاوی بون بەقەزای ڕێگری لێ کرا، ئێستا تەنها  دووبەشی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە  لە تەق تەق  کراوەتەوە کە پەیمانگاکەش سەربەخۆ نیە،  بیناکەشی 27پۆلیە،  کاتی خۆی پەیمانگامان لەکۆیە کردەوە لە کۆنە بینای  ئامادەی سناعەی کۆیە 27پۆل نەدەبوو چ ئەو هەموو بیانوەشی لێ نەدۆزرایەوە، خەلکی تەق تەق پێی وابوو  پەیمانگاکەی سەربەخۆ دەکەن و کۆلیژی کشتوکالیشی لێ دەکرێتەوە ، نەک بەم شێوە ئەم بەشانەی ڕاگیرێت، بۆیە داوادەکەم و پێشنیاردەکەم زوو بە بڕیارەکەتان دا بچنەوە .  ئەگەر سوریش بن لەسەر ئەم بڕیارە ئەوا من وەکو خۆم پێشەنگ و خزمەتکاری ئەو شارە دەبم هەتا ڕاگرتنی نەوتی تەق تەقیش و وەلامی تریشمان دەبێت ئەم  پۆستەم نە پەیوندی بە هیچ لایەنی سیاسیەوە هەیەوە نەبۆ موزایدەی هەلبژاردنە ، وەلام نەبێت کردارمان دەبینن.

                                               عباس فتاح