گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان

بۆریس جۆنسۆن بۆ نێچیرڤان بارزانى: بیرەوەرى خۆشم لەهەولێر هەیە

2021.09.17 - 17:30
App store icon Play store icon Play store icon
بۆریس جۆنسۆن بۆ نێچیرڤان بارزانى: بیرەوەرى خۆشم لەهەولێر هەیە

ناس کورد-

 

 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن لەگەڵ بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا کۆبووەوە و جەختیان لەپەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێم و بەریتانیا کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا بۆريس جۆنسۆن جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ په‌يوه‌ندييه‌كان مێژوويين و ده‌بێ پته‌وتر بكرێن به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت له‌باره‌ و خوازيارن ئاڵوگۆڕ و سه‌ر‌دانى شانده‌كانى هه‌ردوولا زياتر بكه‌ن، هه‌روه‌ها خواستى خۆى بۆ سه‌ردانيكردنه‌وه‌ى هه‌ولێر نيشان دا و وتى: بيره‌وه‌ريى خۆشى ئه‌و سه‌ردانه‌م هه‌يه‌.

 

لاى خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن به‌ دڵنياكه‌ره‌وه‌ و گرنگ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌‌ندييه‌كان له‌ قه‌ڵه‌م دا به‌تايبه‌تى دواى ئه‌و پێشهاتانه‌ى له‌ ناوچه‌كه‌دا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن به‌ گه‌رمى له‌لايه‌ن به‌ڕێز بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانياوه‌ له‌ ئۆفيسى خۆى له‌ تێن داونينگ ستريت، پێشوازى لێكرا.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دۆستانه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا خۆشحاڵيى خۆى به‌ پێشوازى له‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ له‌نده‌ن كرد، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌ريتانيا به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عيراق ده‌ڕوانێت و ئه‌و په‌يوه‌ندييانه‌ى سى ساڵ پێشتر به‌ دامه‌زراندنى ناوچه‌ى نه‌فڕين له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ريتانيادا دروست بوون، ده‌مێننه‌وه‌ و داكۆكى له‌ به‌رده‌واميى پابه‌نديى به‌ريتانيا به‌ پشتگيرى و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان كرد‌.

 

سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ په‌يوه‌ندييه‌كان مێژوويين و ده‌بێ پته‌وتر بكرێن به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت له‌باره‌ و خوازيارن ئاڵوگۆڕ و سه‌ر‌دانى شانده‌كانى هه‌ردوولا زياتر بكه‌ن، هه‌روه‌ها خواستى خۆى بۆ سه‌ردانيكردنه‌وه‌ى هه‌ولێر نيشان دا و گوتى: بيره‌وه‌ريى خۆشى ئه‌و سه‌ردانه‌م هه‌يه‌. به‌ڕێزيان سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ى له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ عيراق و له‌پێناو سه‌قامگيريدا ده‌يگێڕێت.

 

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن به‌ دڵنياكه‌ره‌وه‌ و گرنگ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌‌ندييه‌كان له‌ قه‌ڵه‌م دا به‌تايبه‌تى دواى ئه‌و پێشهاتانه‌ى له‌ ناوچه‌كه‌دا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران و حكوومه‌تى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانانى كرد بۆ پشتگيريى سياسى و سه‌ربازى و مرۆيييان له‌ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و خواستى بره‌ودانى به‌ هه‌موو بواره‌كانى هاريكارى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا دووپات كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تيش له‌ بوارى ئابوورى و وه‌به‌رهێناندا كه‌ ده‌رفه‌تى له‌بارى هه‌يه‌.

 

ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيشيان، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ به‌رده‌واميى گفتوگۆ و بوونى كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق كرد و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازيار و ئاماده‌يه‌ هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.

 

دۆخى په‌تاى كۆڤيد_19، شه‌ڕى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كه‌ هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى ئه‌فغانستان و لێكه‌وته‌كانى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.