ناس کورد-
گەیشتنى بەنزینەکەى بەغدا بۆ پارێزگاى سلێمانى دواکەوت کە بڕیاربوو ئەمڕۆ بگات، وتەبێژى بەنزینخانەکان دەڵێت درەنگانى ئەمشەو دەگات و سبەینێ دابەشدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى ئەمڕۆ هەینى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، تا ئێستا بەنزینەکە نەگەیشتووەتە سلێمانى، ئەگەر هەیە درەنگانى ئەمشەو بگات و سبەینێ دەست بە دابەشکردنى بکرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی (پێنجشەممە 16ی ئەیلولی 2021) لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، "دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکان و دڵسۆزان، بڕیارە هەینى یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی فرۆشتنی بەهاووڵاتیان بە ٦۹٠ دینار دیاریکراوە."