گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’20 پلە تایبەت’’

ڕەخنەى توندى وەزارەتى داد لەیاساى نوێى وەزارەتى کارەبا: لەگەڵ کارنامەى حکومەت ناگونجێت

2021.09.17 - 16:59
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەخنەى توندى وەزارەتى داد لەیاساى نوێى وەزارەتى کارەبا: لەگەڵ کارنامەى حکومەت ناگونجێت

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى وەزارەتى دادى هەرێم رەخنە لە یاسا نوێیەکەى وەزارەتى کارەبا دەگرێت و دەڵێت لەگەڵ کارنامەى حکومەتدا یەکناگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهرام ساڵح حەمەد بەڕێوبەری پەرەپێدان لە وەزارەتی داد لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر هەژمارى فەرمى وەزارەتى داد لە فەیسبوک نوسیویەتى "یەكێك لە رەخنەكان كە دەكرێت ئاراستەی یاسا نوێیەكەی وەزارەتی كارەبا بكرێت، ئەوەیە كە ئەم یاسایە لەگەل سیاسەتی ئێستای حكومەتی هەرێم لە دوو ڕووەوە ناگونجێ‌".

 

رونیشیکردووەتەوە "یەكەمیان سیاسەتی حوكمەتی هەرێم كە لە زۆربەی بریارەكانی رەنگیداوەتەوە، ئەویش سیاسەتی بچووككردنەوەی پەیكەری رێكخستنی دامودەزگاكانە بەمەبەستی كەمكردنەوەی خەرجی، بەڵام لە یاسا نوێیەكە وەزارەت، پەیكەری رێكخستنی گەورەتر كراوە، بەراورد بە یاسا كۆنەكەی، لە یاسای نوێیەكە وەزارەت لە (14) بەرێوەبەرایەتی گشتی پێكدێت جگە لە وەزیر و بریاكاری وەزارەت و چوار راوێژكار، كە بەهەر هەموویان دەبن بە (20) فەرمانبەری پلەی تایبەت، بەڵام لە یاسا كۆنەكە لە (10) بەرێوەبەرایەتی گشتی  پێكهاتبوو، دووەمیان بەبەردەوام باس لەوە دەكرێت ئاراستەی حكومەتی هەرێم بەرەو بە تایبەتكردنی كەرتی كارەبایە لە هەرێم، واتا بەرێوبردنی سێكتەری كارەبا لەلایەن كەرتی تایبەتەوە، بۆیە ئەگەر ئارستەكە بەم شێوەیەیە گەورەكردنی پەیكەری رێكخستنی وەزارەتی كارەبا بۆ؟!".

 

دەقى بڵاوکراوەکە:



یاسای وەزارەتی كارەبا و لێكەوتەكانی

 

نووسینی:

مافپەروەر/ بەهرام ساڵح حەمەد/ بەڕێوبەری پەرەپێدان لە وەزارەتی داد.

لە ژمارە (270) رۆژنامەی وەقایعی كوردستان لە 29/8/2021 یاسایەكی نوێ‌ بۆ وەزارەتی كارەبا بڵاوكراوەتەوە بە ناوی یاسای ژمارە (6) ساڵی 2021، یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان – عێراق.

 

ئەم یاسایە لە (15) ماددەی یاسایی پێكدێت و یاسای پێشخۆی وەزارەتی كارەبای ساڵی 2006 لە كارخستووە، بەپێی ئەم یاسا نوێیە ئامانج و ئەرك و پێكهاتەو دەسەڵاتی وەزارەتی كارەبا دیاریكراوە، یەكێك لە خاڵە جیاواز و وردەكانی ئەم یاسایە رێگەی بە وەزارەتی كارەبا داوە سەرپێچ و بڕی پێبژاردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان دیاری بكات، سەرباری پێدانی دەسەڵات بە وەزارەت لە بەكارهێنانی مولكی گشتی بۆ بەرژەوەندی پرۆژەكانی كارەبا و بەخاوەنبوونی زەوی وزار بە گوێرەی پێویستی پرۆژەكانی كارەبا.

 

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یاسا نوێیەكەی وەزارەتی كارەبا بەدەر نیە لە رەخنە گرتن لێی، یەكێك لە رەخنەكان كە دەكرێت ئاراستەی یاسا نوێیەكەی وەزارەتی كارەبا بكرێت، ئەوەیە كە ئەم یاسایە لەگەل سیاسەتی ئێستای حكومەتی هەرێم لە دوو ڕووەوە ناگونجێ‌، یەكەمیان سیاسەتی حوكمەتی هەرێم كە لە زۆربەی بریارەكانی رەنگیداوەتەوە، ئەویش سیاسەتی بچووككردنەوەی پەیكەری رێكخستنی دامودەزگاكانە بەمەبەستی كەمكردنەوەی خەرجی، بەڵام لە یاسا نوێیەكە وەزارەت، پەیكەری رێكخستنی گەورەتر كراوە، بەراورد بە یاسا كۆنەكەی، لە یاسای نوێیەكە وەزارەت لە (14) بەرێوەبەرایەتی گشتی پێكدێت جگە لە وەزیر و بریاكاری وەزارەت و چوار راوێژكار، كە بەهەر هەموویان دەبن بە (20) فەرمانبەری پلەی تایبەت، بەڵام لە یاسا كۆنەكە لە (10) بەرێوەبەرایەتی گشتی  پێكهاتبوو، دووەمیان بەبەردەوام باس لەوە دەكرێت ئاراستەی حكومەتی هەرێم بەرەو بە تایبەتكردنی كەرتی كارەبایە لە هەرێم، واتا بەرێوبردنی سێكتەری كارەبا لەلایەن كەرتی تایبەتەوە، بۆیە ئەگەر ئارستەكە بەم شێوەیەیە گەورەكردنی پەیكەری رێكخستنی وەزارەتی كارەبا بۆ؟!.

 

هەروەها لە یاساكە باس لە دەسەڵاتی وەزیر نەكراوە بۆ كردنەوەی و تێكهەڵكیشكردن و هەڵوەشاندنەوەی تەقسیماتی ئیداری لەسەر ئاستی بەرێوەبەرایەتی و بەش و هۆبە، كە واباشتربوو ئاماژەی پێبدرێت.

 

لە كۆتاییدا هیوادارین یاسای نوێی وەزارەتی كارەبا، ببێتە مایەی باش بوونی ماوەی پێدانی سەعاتەكانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان -  عێراق.