گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکەم پێشبینى نەوەى نوێ بۆ ژمارەى کورسییەکانى

2021.09.17 - 10:39
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم پێشبینى نەوەى نوێ بۆ ژمارەى کورسییەکانى

ناس کورد-

 

کاندیدێکى نەوەى نوێ رایگەیاند، پێشبینى بەدەستهێنانى ١٤ کورسی دەکەن لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراقدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سروە عەبدولواحید ئەمڕۆ هەینى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا وتى "" له‌ هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌ كه‌ركوک،له‌ به‌غداد و كه‌ربه‌لاش هه‌ندێک كاندیدمان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوه ‌14 كورسیه‌، به‌ڵی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین نه‌وه‌ی نوێ 14 كورسی بهێنێت."

 

دەشڵێت "بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ خه‌ڵک چه‌واشه‌ نه‌كه‌ین، كاری په‌رله‌مانی دووكاره‌، یه‌كه‌م مه‌سه‌له‌ی یاسادانانه‌، دووه‌م مه‌سه‌له‌ی چاودێرییه‌، له‌ مه‌سه‌له‌ی یاساداناندا ئێمه‌ ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌ بین ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، نه‌هێڵین شتێک بڕوات كه‌ دژی هه‌رێمی كوردستان بێت، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ بین مافی كورد له‌ به‌غداد وه‌ربگرین".

 

دەشڵێت "دووه‌م مه‌سه‌له‌ی چاودێری كردنه‌ كه‌ چاودێری ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌دای هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ حكومه‌تدان، چۆن بتوانرێت وابكرێت ئه‌مه‌ سوودی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت".

 

سروە عەبدولواحید باسى لەوەشکردووە، "بابه‌تی تر كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پێشمه‌رگه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ مووچه‌ و كێشه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ بۆچوونی خۆمان ده‌بێت، حیزب وه‌كو نه‌وه‌ی نوێ بۆچوون و ستراتیژیه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م ستراتیژیه‌ له‌ به‌غداد په‌یڕه‌و بكه‌ین."