گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وێنە؛ دوو کچەکەى ناو هۆتێلەکەى هەولێر چۆن سوتان؟

2021.09.17 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ دوو کچەکەى ناو هۆتێلەکەى هەولێر چۆن سوتان؟

ناس کورد-

 

ئەو دوو کچەى لەئاگرى هۆتێلەکەى هەولێر گیانیان لەدەستدا، خەڵکى رۆژئاواى کوردستانن و یەکێکیان سێ رۆژ بووە لەو شوێنى کاریکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیانى ئەمرۆ ئاگر لە هۆتێل فەرید لەسەر شەقامى ٣٠ مەتری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو کچ گیانیان لەدەستدا و ئەو کەسانەى دیکە کە ئوتێلەکەدا بوون رزگارکران.

بەوتەى شایەتحاڵان، هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە تەقینى غاز بووە کاتێک یەکێک لەو کچانە سەرقاڵى دروستکردنى نانى بەیانى بووە بۆ ئەو کەسانەى لە هۆتێلەکە ماونەتەوە، ئەوەش بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵ.

بەپێى ئاژانسەکە، ئەو دوو کچە خەڵکى رۆژئاواى کوردستانن، یەکێکیان سێ رۆژ بووە لەو شوێنە کاریکردووە، ئەوەى دیکەش میوان بووە و دواى گیان لەدەستدانیان تەرمەکانیان براونەتە پزیشکى داد.

تا ئێستا ناسنامەى تەواوەتى ئەو دوو کچە ئاشکرانەکراوە.

شایەتحاڵەکان دەڵێن، لەکاتى تەقینى غازەکە یەکێک لە کچەکان جەستەى ئاگرى گرتووە و بەرەو ژورەوە رایکردووە تا بەهانایانەوە بێن و رزگارى بکەن، بۆیە کچەکەى دیکە ئاگرى گرتووە و سوتاوە.