گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینی ڕوسیا بۆ ئایندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان

2021.09.17 - 09:55
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی ڕوسیا بۆ ئایندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان

ناس کورد-

ڕوسیا هۆشداری دەدات لە پلانێكی ئەمەریكی بۆ دابەشكردنی سوریا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش پێیوایە ئەمەریكا بەنیازە بۆ ماوەیەكی درێژ بمێنێتەوە لە ناوچە كوردییەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

سێرگی ڕیابكۆف لە لێدوانێكدا بۆ ئاڕتی ڕوسی لە شاری جنێف كە "ناس كورد" بینیویەتی (17ی ئەیلولی 2021) باس لەوە دەكات ڕوسیا پێیوایە ئەمەریكا هیچ نەگۆڕاوە دەربارەی دۆسیەی سوریا چ لە هاندانی دابەشبوون بێت یان هێشتنەوەی سوپاكەی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا لە كاتێكدا مانەوەكەی نا یاساییە و "هێزی دوژمنكار و داگیركەرە" و مۆسكۆ بەتوندی دژی دەوەستێتەوە. 

 

رباكۆف وتوشیەتی ئەمەریكا پێویستی بەپێگەیەك هەیە لە سوریا بۆ ڕكابەریكردنی هێزەكانی تر و نمایشی هێزی خۆی لە ناوچەكە، روسیاش ناچارە مامەڵە لەگەڵ ئەمە بكات.