گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’خەوت لێ نەکەوتووە’’

بافڵ تاڵەبانی لەڕێگەی میدیاکەیەوە پەیامێکی دایە لاهور شێخ جەنگی: تەواو بووە

2021.09.16 - 22:11
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی لەڕێگەی میدیاکەیەوە پەیامێکی دایە لاهور شێخ جەنگی: تەواو بووە

ناس کورد- 

لەدوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ لایەنگرانیدا و بڵاوکردنەوەی چەند پەیامێک، میدیای بافڵ تاڵەبانی وەڵامی داوەتەوەوە و دەڵێت، "سەلماندت کە ڵایکی فەیسبوک لای تۆ لە هەموو یەکێتی شیرینترە و سواڵی بڵاوکردنەوەی وێنەکانت دەکەی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلولی 2021، لاهور شێخ جەنگی لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنگرانیدا ڕایگەیاند، "لەسەر ڵایک کردن و بڵاوکردنەوەی وێنەی من خەڵکیان سزا داوە، بەڵام مەترسن من خۆم بە خاوەنی یەکێتیی ڕاستەقینە دەزانم و هەرواش دەمێنمەوە، بێدەنگیی من بۆ ئەوە بوو کە یەکڕیزیی یەکێتیی بپارێزم و لەدوای هەڵبژاردنەکان لەسەر  هەمووتان بە دەنگ دێم." 

 

لە بەرامبەردا میدیای بافڵ تاڵەبانی (پێنجشەممە 16ی ئەیلولی 2021) لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، "بریا قسەت نەکردایە، بەم قسانەت سەلماندت کە ڵایکی فەیسبوک لای تۆ لە هەموو یەکێتی شیرینترە و سواڵی بڵاوکردنەوەی وێنەکانت دەکەی، بەڕاستی جوانیان وتووە کە چەند سەرمەستی بە لایک و وێنەکان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا دەزانین کە لەم ماوە کورتەدا بەهۆی هەڵوەرینی پەیجە سێبەرەکانت چەند ئازارت چەشتووە و شەوانە خەوت لێنەکەوتووە و پلانت داڕشتووە چۆن لەم ئازارە ڕزگارت بێت." 

 

لەبارەی ئەوەی کە لاهور شێخ جەنگی دەڵێت، خۆی بە خاوەنی یەکێتی ڕاستەقینە دەزانێت، میدیای بافڵ تاڵەبانی ڕەخنە لە لاهور شێخ جەنگی دەگرێت بەوەی لە کۆبوونەوەکەیدا بە یەک وشەش داوای لە لایەنگرانی نەکردووە دەنگ بە یەکێتی بدەن و تەنها باسی "ڵایک و بڵاوکردنەوەی وێنەکانی کردووە."

 

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەشدا، قسەیەکی بافڵ تاڵەبانی هێناوەتەوە کە دەڵێت، "سەردەمی پێش 8ی تەموز تەواو بووە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: وەڵامێک لەناو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە بۆ لاهور شێخ جەنگی